ئادار 26, 2022 21:11 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: لە خاڵی ڕێککەوتن نزیک بووینەتەوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: لە خاڵی ڕێککەوتن نزیک بووینەتەوە، بەڵام بابیەتگەلی بچوک و گرینگ ماونەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران، لە بارەی دوایین ڕەوتی دانوستانەکان وتی: ڕێککەوتنەکە واوەتر لە بەرجام نابێت و لە بواری ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان توانیمان پێشکەوتنی گەورەمان ھەبێت. ئینجا ئەمریکاش ئەگەر نیازپاک بێت دەبێ بایکۆتەکانی دژی ئێران ھەڵوەشێنێتەوە.

وەزیری دەرەوە ھەروەھا وتی: بە دوای وێنەگرتنەوە نین و بە دووی ھەنگاوەی کردەیی داین.

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان جەختی لەوەش کردەوە کە، لە دواقۆناغی دانوستانەکاندا لەمپەری سەرەکیمان ئەمەیە کە لایەنی ئەمریکی باسی ھێندێک زێدەخوازی دەکەن.

وتیشی: لەو پەیامانەی  کە لە لایەن ئەمریکییەکانەوە پێمان دەگات جیاوازی و لێکدژی بەدی دەکرێت و ھەتا کاتێک کە بەڵێنێکی پتەو وەرنەگرین و ڕێکک نەکەوین واز لە دەستکەوتە ناڤۆکییەکانمان ناھێنین.

سەرپەیڤ