ئادار 27, 2022 13:01 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:ئەوەی کە ڕێگری دەکات لە ڕێککەوتنی کۆتایی هەندێک پرس لەلایەن ئەمریکایە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپی لەسەر دەقێک گەییشتینە ڕێککەوتن کە پێویستی بە ساغ کردنەوە هەیە، ئەوەی کە ڕێگری دەکات لە ڕێککەوتنی کۆتایی هەندێک پرس لەلایەن ئەمریکایە.

 حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بە ڕوانین له پتانسێلی  ئابوووریی و تاکتیکی دەبێ کاریگەری گەمارۆکان کەم بکەینەوە و نابێت چاوەڕوانی گفتوگۆکانی ڤیەنا بین.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە دوایین ڕەوتی دانوستانەکان وتی: ڕێککەوتنێک سەرووی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ناکرێت. لە بواری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان توانیمان بە پێشکەوتنی گەورە بگەین .

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: لە قۆناغە کۆتاییەکانی دانوستان، لەمپەری سەرەکی دانوستانەکان ئەوەیە کە لایەنی ئەمریکی، زێدەخوازی زۆری هێناوەتە ئاراوە و تەنانەت هەندێک لەو بابەتانەشم بە بورێل وت و پێیانم وت کە ئێمەش دەتوانین هەندێک بابەتی دیکە بهێنینە ئاراوە.

ناوبراو گوتیشی: پرسی هێنانە دەرەوەی ناوی هەندێک کەسایەتی و کۆمپانیا و دامەزراوە لە لیستی گەمارۆمان، لەوانە ناوی سپای پاسداران لە پرسە سەرەکییەکانی دانوستانەکانە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان گوتی: لە پرسی سپای پاسداران ئەوەی کە گرینگە ئەوەیە کە ئەبێ پێگە و ڕۆڵی سپا، وەکوو ڕۆلی ئاسایشی و بەرگری ئێمە سەرەنجی پێ بدرێت.

ناوبراو سەبارەت بە پێوەندی لەگەڵ عەرەبستان وتی: ئێمە ئەگەر بمانەوێت لەگەڵ عەرەبستان بگەینە قۆناغی نوێی گفتوگۆکان ئەبێ هەموو لایەنەکان لەبەرچاو بگرین؛ بەڵام دۆخی سعوودی بە ئیعدامەکانی ئەم دواییەوە گۆڕاوە.

ناوبراو سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی یەمەنیش گوتی: بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ، سعوودییەکانیش داواکاریگەلێکیان لە ئێران هەبوو بەڵام لە کۆتایی دا لە سەر مێزی دانوستان، بەدوای ئەوەوە بوون کە لە شەڕدا نەیانتوانی دەستی بخەن. ئێمە خوازیاری شەڕ و پەرەسەندنی لە یەمەن و ناوچەکە نین چونکوو بەردەوام بوونی شەڕ، لە بەرژەوەندی کەس دا نییە.

سەرپەیڤ