ئادار 28, 2022 16:05 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە دیداری ئێنریکە مۆرا: بڕیارنەدانی ئەمریکا ڕێگرە لە گەییشتن بە ئەنجامێک لە ڤیەنا

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : بڕیارنەدانی سیاسی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لەمپەری ئێستای گەییشتن بە ئەنجامی کۆتایی لە ڤیەنایە و بۆ ئێمە بەرژەوەندی ئابووری و هەڵوەشاندنەوەی کاریگەریی گەمارۆکان یەکەمایەتییە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێنریکە مۆرا جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا کە بۆ گفتوگۆ و دیدار لەگەڵ عەلی باقری دانوستانکاری باڵای ئێران سەردانی ئێرانی کردووە، دیدارێکی کورتیشی لەگەل حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران هەبوو.

لەو دیدارەدا، دوایین دۆخی گفتوگۆکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە ڤیەنا تاوتوێ کرا.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەو دیدارەدا وێڕای دەسخۆشی لە هەوڵەکانی جۆزێب بورێل و ئێنریکە مۆرا، بە وتنی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەی جیدی لە دانوستانەکانی ڤیەنا بەشداری کردووە و بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتن، داهێنانی پێویستی ئەنجام داوە، وتی: لایەنەکانی دیکە و بەتایبەتی حکومەتی ئەمریکا ئەبێ بۆ چارەسەری کێشەکان ڕاستبین بن.

ناوبراو وتیشی: بڕیارنەدانی سیاسێی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گەمارۆیانەی کە پێوەندیان هەیە بە ئابووری خەڵکی ئێرانەوە، لەمپەری گەییشتن بە ئەنجامی کۆتاییە و بۆ ئێمە بەرژەوەندی ئابووری و هەڵەوشاندنەوەی کاریگەری گەمارۆکان یەکەمایەتیە.

سەرپەیڤ