گەشەی پتر لە سەتا حەفتای هەناردەی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i406591-گەشەی_پتر_لە_سەتا_حەفتای_هەناردەی_ئێران_بۆ_وڵاتانی_دراوسێ
یاریدەری ئابوریی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ٧٠هەتا١٢٠ لەسەتای هەناردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ بووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 28, 2022 17:31 Asia/Tehran
  • گەشەی پتر لە سەتا حەفتای هەناردەی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ

یاریدەری ئابوریی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ٧٠هەتا١٢٠ لەسەتای هەناردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ بووە.

 

مەهدی سەفەری یاریدەری ئابوری وەزاارەتی دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی سەداوسیمای ئێراندا وتی: پاش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی شانگهای لەچوار مانگ لەمەوبەرداو دیداری سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرانی وڵاتانی ئەندامی ئەو ڕێکخراوە، هەناردەی بەروبووم و بەرهەمە ئێرانییەکان گەشەیەکی بەرچاوی بووە.

سەفەری وتیشی: لەچوار مانگی ڕابردوودا هەناردەی ئێران بۆ تورکەمەنستان، حەفتا لەسەت، بۆ ئۆزبەکستان ١٠٠ لەسەت، بۆ قەزاقستان١١٢ لەسەت، بۆ قرقیزستان٦٠ لەسەت و بۆ تاجیکستان١٠٠ لەسەت زیادی کردووە.

سەفەری هەروەها وتی: قەبارەی ئاڵووێری ئێران لەگەڵ عێراق گەیشتووەتە نزیک پانزە ملیار دۆلار.