وەزارەتی دەرەوەی ئێران لیستی کەسانی بایکۆتکراوی ئەمریکی بە تاوانی کاری تیرۆریستیی نوێ کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i406902-وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_لیستی_کەسانی_بایکۆتکراوی_ئەمریکی_بە_تاوانی_کاری_تیرۆریستیی_نوێ_کردەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەک دا لیستی کەسانی بایکۆتکراوی ئەمریکی بە تاوانی کاری تیرۆریستیی نوێ کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2022 12:18 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی ئێران لیستی کەسانی بایکۆتکراوی ئەمریکی بە تاوانی کاری تیرۆریستیی نوێ کردەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەک دا لیستی کەسانی بایکۆتکراوی ئەمریکی بە تاوانی کاری تیرۆریستیی نوێ کردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بەرپرسانی ئەمریکی بەهۆی هەوڵی تیرۆریستی، پەرەپێدان و پاڵپشتی لە تیرۆریزم بایکۆت کراون . 

 وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەو  بەیاننامەیەدا باسی سەپاندنی بایکۆت لە دژی ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمریکی کرد کە لە سەپاندنی ئابلۆقە و هەروەها جەنایەت لە دژی گەلی ئێران ڕۆڵیان هەبووە.

ئەم بڕیارە بە ئاڕاستەی بەڕێوەبردنی یاسای "بەرەوڕوو بوونەوەی پێشێل کرانی مافی مرۆڤ و هەوڵی سەربزێوانە و تیرۆریستیی ئەمریکا لە ناوچەکە" دراوە . 

هەروەها بە هۆی هەوڵی زۆرەملێی تاک لایەنە دژی گەل و حکومەتی ئێران و هەوڵی بە ئەنقەستی ئەمریکا بۆ سەپاندنی دۆخی سەختی ژیان بە سەر ئێرانییەکان، لەوانە ڕێگری لە هاتنی دەرمان و شتومەکی پزیشکی هەندێک کەسی ئەمریکی بایکۆت کراون .