ئێران سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز لە سویدی شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i407152-ئێران_سووکایەتی_بە_قورئانی_پیرۆز_لە_سویدی_شەرمەزار_کرد
گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سووکایەتی کردن بە حورمەتی قورئانی کەریم لە سویدی شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 17, 2022 14:44 Asia/Tehran
  • ئێران سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز لە سویدی شەرمەزار کرد

گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سووکایەتی کردن بە حورمەتی قورئانی کەریم لە سویدی شەرمەزار کرد.

 

"سەعید خەتیب زادە" گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە لەکاردانەوە بە  سووکایەتی کردن بە حورمەتی قورئانی کەریم لە یەکێ لە شارەکانی سوید گوتی: کۆماری ئیسلامزی ئاگردانی قورئانی کەلاموڵڵای مەجید لە شاری لینکوپینگی سوید لەلایەن کەسێکی ڕەگەز پەرەست و دەمارگرژی دانیمارکی کە بە بیانووی ئازادی بەیان بە پشتگری پۆلیسی ئەم وڵاتە ئەنجامی گرتووە بەتووندی ئیدانە دەکات.

گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپات بوونەوەی بەئەنقەستی کردەوەکانی سوکایەتی پێکەرانە لەمانگی پیرۆزی رەمەزانی بە هۆی خەوشێندرانی هەست ونەستی موسولمانەکان لە سوید و لە سەرانسەری جیهان زانیوە.

 "عەلی نیکزاد" جێگری سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێرانیش ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ئاشکرای پەرلەمان جەختیکرد: ئەم بابەتە کە سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز وەکوو ئازادەی لەقەڵەم ئەدەن،دیکتاتۆرییە وزیاتر لەمەیش لەبارەی بنپێکرانی ئازادی ناکرێت چاوەڕوانیمان لە رۆژاوا و ئەورووپا هەبێت.

"ڕاسموس پالودان" ڕێبەری پارتێکی ڕاست خۆاز و دژە ئیسلامیی دانیمارک بە ناو ونیشانی"هێلی ئەستەم"، بریار بوو هاورێی لایەنگرانی بە کۆبوونەوە لە شاری لینکۆپینگ هەڵکەوتوو لەلێوارەکانی رۆژهەڵاتی سوید، قورئانێک بسووتێنێت کە پێش لە دەستپێکرانی کۆبوونەوەکە،رووبەڕووی نەیاریەتی موسولمانان و دەسردانی پۆلیس بوویەوە وناچاربوو ئەم شوێنە جێبهێلێت.