کارداری سوید بانگکرایە وەزارەتی دەرەوەی ئێران
بە دوای بێ رێزی کردن بە قورئانی پیرۆز لە سوید ، کارداری باڵیۆز خانەی ئەم وڵاتە لە تاران بانگکرایە وەزارەتی دەرەوەی ئێران و ناڕەزایەتیی توندی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پێ راگێندرا .
بە پێی راپۆری ھەواڵدەریی فارس ، بەرپرسی ئیدارەی سێھەمی ئەوروپای وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە لە دیداری کارداری باڵۆیزخانەی سوید لە تاران ، وێڕای شەرمەزارکردنی ھەنگاوی بێ رێزی کەرانەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە مانگی موبارەکی رەمەزان ، بەرپرسایەتی حکومەتی سویدی لەم بارەوە بیرخستەوە و خوازیاری ھەنگاوی خێرا و بەبڕشتانەی حکومەتی ئەم وڵاتە بوو بۆ کۆتایی ھێنان بە بێ رێزی کردن بە قورئان و دەستەبەرکردنی دوپات نەکرانەوەی لە داھاتوودا .
"ڕاسموس پالودان" ڕێبەری پارتێکی ڕاست خۆاز و دژە ئیسلامیی دانیمارک بە ناو ونیشانی"هێلی ئەستەم"، بریار بوو هاورێی لایەنگرانی بە کۆبوونەوە لە شاری لینکۆپینگ هەڵکەوتوو لەلێوارەکانی رۆژهەڵاتی سوید، قورئانێک بسووتێنێت کە پێش لە دەستپێکرانی کۆبوونەوەکە،رووبەڕووی نەیاریەتی موسولمانان و دەسردانی پۆلیس بوویەوە وناچاربوو ئەم شوێنە جێبهێلێت.