نیسان 27, 2022 23:02 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران

«موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدارو لەمەڕ بابەتە جێی سەرنجەکانی ھەردووک لا وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«موحەممەد حەلبوسی»سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان»  وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدارو وتووێژی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدارەکەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر داکۆکیی ئێران لە سەقام و پاوەجێیی عێراق وتی: ئێران ئاسایشتی خۆی لە ئاسایشتی عێراق دا دەبینێتەوەو ئاسایشتی عێراقیش بە ئاسایشتی خۆی دەزانێ.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وێڕای ئاماژە کردن بە بەشداریی تاک بە تاکی جەماوەری عێراق لە ھەڵبژاردنە جۆربەجۆرەکاندا پێی داگرت: ئێران داکۆکی لە ڕەوتی سیاسی لەو وڵاتەدا دەکات و بوونی عێراقێکی ھێزمەند بە دەستەبەری ئاشتی و ئاسایشتی ناوچەکە دەزانێ.

جەختی لەوەش کردەوە کە، دژەشۆڕش و جیایی خوازانی ئێران نابێ بنکەیەکی ھێمنیان لە عێراق دا ھەبێ بۆ ھەڕەشە کردن لە ئێرانی ئیسلامی.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆڵی پەرلەمانی ھەردووک وڵلاتەکەی بۆ بەرەوپێش چوونی پەیوەندییەکان بە گرینگ زانی.

ناوبراو ڕژێمی زایونیی بە ھۆکاری کەوتنە مەترسیی ئاسایشتی ناوچەکە زانی و ڕێزنان لە ڕۆژی جیھانیی قودسی بە ھەنگاوێک لە ئاراستەی بەرنگار بوونەوەی پیلانەکانی ئەو ڕژێمە ھێنایە ئەژمار.

«موحەممەد حەلبوسی»سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش ھەر لە دیدارەکەدا وتی: عێراق بەردەوام داکۆکیی کۆماری ئیسلانمیی ئێرانی لەپشت بووە کە ئەمەش جێگای ڕێزە.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتیشی: یاسای بنەڕەتیی عێراق ماوەی چالاکی بە کەسان و یان ڕێکخراوەکان بۆ ھەڕەشە کردن لە دراوسێکان نادات.

«حەلبوسی» لە پشتگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق بۆ بەرنگار بوونەوەی داعش و تیرۆریزم ڕێزی گرت و لە سەرداکۆکیی عێراق لە وڵاتی ئێران پەیوەست بە بایکۆتە ملھوڕانەکان پێی داگرت.

«موحەممەد حەلبوسی»سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ھەروەھا بەرەڤانی کردن لە فەلەستین و دژایەتی لەگەڵ ھەنگاوەکانی ڕژێمی زایونیی بە خواستێکی گشتی لە عێراق دا زانی.

سەرپەیڤ