نیسان 29, 2022 13:01 Asia/Tehran
  • چوار ھەزار زانای شێعەو سوننەی ئێران پەیماننامەی قودسیان واژۆ کرد

بەڕێوەبەری گشتیی ئایین و ئایینزاکانی ڕێکخراوەی بانگەوازی ئیسلامیی ئێران باسی واژۆکرانی پەیماننامەیەکی کرد لە لایەن چوار ھەزار زانای سوننەو شێعەوە کە بۆ ڕرگاریی قودس نوسراوە.

ئەمڕۆ ھەینی ٢٩ی ئاپریلی ٢٠٢٢ ڕێککەوت لەگەڵ نۆھەمی بانەمەڕ و ٢٧ی ڕەمەزانی ساڵی ١٤٤٣ ی کۆچیی مانگی ڕۆژی جیھانیی قودسە.

حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەزیندوو مانەوەی پرسی سەرەکیی فەلەستین و ڕاگەیاندنی ھاوپشتیی موسڵمانانی جیھان لەگەڵ فەلەستینییەکان و یەکانگیر بوونی ھێزەکان بۆ ڕزگار کردنی قودسی پیرۆز لەژێر پۆستاڵی زایونییەکان، دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی وەکو ڕۆژی جیھانیی قودس دیاری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حوججەتولئیسلام «موحەممەد تەقی سیفایی» بەڕێوەبەری گشتیی ئایین و ئایینزاکانی ڕێکخراوەی بانگەوازی ئیسلامیی ئێران وتی: پتر لە چوار ھەزار زانای شێعەو سوننەی ئێران لە «کۆبوونەوەکانی یەکگرتن و خۆڕاگری» لە بارەی کێشەی قودس و ڕێگاکانی یارمەتیدانی ڕزگار بوونی فەلەستین ، پێکەوە بیروھەوڵەکانیان یەک خستووەو پەیماننامەیەکیان واژۆ کردووە.

«سیفایی» وتیشی: چوار ھەزار زانای شێعەو سوننەی ئێران لە پەیماننامەی قودس دا سوێندیان خواردووە کە لە ھیچ ھەوڵدانێک بۆ ڕزگارکردنی قودس لە ژێر پۆستاڵی داگیرکەران خەمساردی نەنوێنن و لەگەڵ ئەوانەی وا خەنجەری خەیانەتیان لە پشتی مزگەوتی ئەقسا چەقاندووە دۆستایەتیی نەکەن.

سەرپەیڤ