نیسان 29, 2022 18:58 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: ڕێپێوانی ڕۆژی جیھانی قودس ھێمای ھاوپشتیی ئوممەتی ئیسلامییە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە نەریتی ڕێ پێوانی ڕۆژی جیھانیی قودس پێی داگرت: ڕێپێوانی ڕۆژی جیھانیی قودس ھێمای ھاوپشتیی ئومەتی ئیسلامییە کە لەنێوچوونی ڕژێمی زایونیی لێ دەکەوێتەوە.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە نێو ئاپۆڕەی ڕێپێوەکانی ڕۆژی قودس ڕزگار بوونی قودسی بە ھەرەقەتی زانی و وتی: ئەم وادەی خوداو پێعەمبەرەکەیەتی.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕێپێوانی ڕۆژی قودسی بە ھێمای ھاوپشتیی ئوممەتی ئیسلامی زانی و وتیشی: ئەم جوڵانەوەیە دەبێتە ھۆی لەنێو چوونی ڕژێمی زایونی.

سەردار «حسەین سەلامی» سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیش لە وتاردانی بەرلە خوتبەکانی نوێژی ھەینیی ئەمڕۆی تاران وتی: موستەکبیرانی جیھان ڕژێمی زایونیان لە ناوچەکەدا پێکھێناوە و ئەم ڕژێمە بەم زووانە لە سەر خەریتەی جیھان دەسڕدرێتەوە.

سەردار سەلامی وتیشی: ھاوپەیمانییە سازشکارەکان ھیچ ئاشتی و ئاسایشتێک بۆ جەماوەری فەلەستین بە دیاری ناھێنن.

«پەرویز فەتاح» سەرۆکی دامەزراوەی موستەزعەفانی شۆڕشی ئیسلامیش وێڕای ئاماژە کردن بە ئامادە بوونی حەماسیانەی جەماوەری تاران لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودسی ئەمساڵ وتیشی: جەماوەری ئێران پشتیوانی قودسن و ھەموو ساڵێک کە دێنە مەیدانەوە ڕژێمی زایونی لاوازتر دەبێت.

سەرپەیڤ