دەنگدانەوەی رێپێوانی رۆژی جیهانیی قودس لە میدیا عەرەبیەکان دا
میدیاکانی وڵاتانی عەرەبی ، رووماڵی رێپێوانی رۆژی جیهانیی قودس لە ئێران و وتاری کاربەدەستانی ئێرانیی لەم ڕووداوەیان کرد .
بەڕێوەچوونی شکۆمەندی رێپێوانی رۆژی جیهانیی قودس لە ئێران و لێدوانی کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئسلامیی ئێران لە زۆر میدیای عەرەبی دا دەنگی دایەوە .
کەناڵی الاتجاە لە قالبی چەندین هەواڵ دا دەستی دایە روماڵکردنی رێپێوانی رۆژی جیهانیی قودس لە ئێران و نووسی : بەرزڕاگرتنی رۆژی جیهانیی قودس لە ئێران بە رێپێوانی بەرفراوان ، ئێران نوێترین موشەکە بالستیەکانی خۆی لە رۆژی جیهانیی قودس دا نماشکرد .
کەناڵی عێراقیی العهد یش نووسی : بۆ داکۆکیی لە گەلی فەلەستین ، رپێپێوانی بەرفراوان لە رۆژی جیهانیی قودس دا بەڕێوەچوو .
کەناڵی ئەلمەیادین لوبنانیش بە روماڵکردنی سات بە ساتی ئامادەبوونی گەلی ئێران لە رێپێوانی رۆژی جیهانیی قودس ، سەرنجی بەرەولای ئامادەبوونی منداڵان راکێشا .
ماڵپەڕی العهد ی لوبنانیش بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ئامادەبوونی بەرفراوانی جەماوەر لە رێپێوانی رۆژی جیهانیی قودس ، رایۆریدا : ئێرانیەکان لە رۆژی قودس دا بۆ بەهێزکردنی موقاوەمە لە بەرامبەر زایۆنیسم هاتنە سەر شەقام .
کەناڵی ئەلمناری لوبنانیش بە بڵاوکردنەوەی وێنەگەلێک لە ئامادەبوونەی هێزەکانی خۆڕاگریی بەسیج نووسی : رزگارکردنی قودس پرسی سەرەکییە وهەرچەشنە ئاسایی کردنی پێوەندیی مەحکومە .
کەناڵی الاخبارە ی سوریاش رێپێوانی رۆژی جیهانیی قودس لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیی بە تایبەت ئێرانی گواستەوە و گوتی :گەلی ئێران بۆ داکۆکیی لە فەلەستین و قودس هاتوونە سەر شەقام .
کەناڵی ئەلجەزیرە ی قەتەریش ئاماژەی کردە وتاری سەردار ئیسماعیل قائانی فەرماندە هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە رێپێوانی رۆژی جیهانیی قودس لە شاری مەشهەد و نووسی خۆفڕەکانی ئێران بەسەر ئیسراییل دا فڕین .