عێراق قەرزەکانی ئێران ئەداتەوە
نیسان 30, 2022 13:41 Asia/Tehran
سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق بە ئاماژە بە سەردانی سەپەرشتی وەزاڕەتی کارەبای عێراق لە تاران ، رایگەیاند بەغدا دەستی کردووە بە دانەوە قەرزەکانی بە تاران .
یەحیا ئالی ئیسحاق سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق لە وتووێژ لە گەڵ ئیرنادا ، بە ئاماژە بەوەی کە بەراییەکانی دانەوەی قەرزەکانی عێراق بە ئێران رەخساوە گوتی ، بە گوێرەی رێککەوتنەکانی نێوان دوو وڵات ، لە رۆژانی داهاتوودا ، پرۆسەی ئاسایی دانەوەی قەرزەکان بە ئێران دەست پێدەبێ .
ئالی ئیسحاق جەختی کردەوە ، یەک ملیار دۆڵاری کەرتی حکومەتیی ئێران دەبێ لە عێراق وەرگیردرێ .
سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق جەختیشی کردەوە ، 9 ملیار دۆڵاری داوای کەرتی تایبەتی ئێران لە عێراقیش لە گەڕدایە و کێشەیەکی سیستمیی نیە و لە رێگەی جۆراجۆرە وەردەگیردرێ .
سەرپەیڤ