باڵیۆزی سوید لە تاران بانگکرایە وەزارەتی دەرەوەی ئێران
بە دوای گیرانی سیاسیی حەمید نووری لە لایەن حکومەتی سویدەوە ، باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە تاران بانگکرا و ناڕەزایەتی توندی ئێران بە تۆمەتە بێ بنەما و ساختەکانی داواکاری گشتیی سوید لە کۆماری ئیسلامیی بە ناوبراو راگێندرا .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس بە دوای درێژەی گێرانی سیاسیی حەمید نووری لە لایەن سوید و خوێندنەوەی کورتەیەک لە داوای یاسایی دادئەستێنی ئەم وڵاتە لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییانەی دادگا لە بارەی ئەو لە ستۆکھۆڵم ، ماتیاس لێنتز باڵیۆزی سوید لە تاران رۆژی یەکشەممە بانگکرا و ناڕەزایەتی توندی ئێران بە تومەتە بێ بنەما و ساختەکانی داواکاری گشتیی سوید لە کۆماری ئیسلامیی بە ناوبراو راگێندرا .
یاریدەری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتیی ئەوروپای وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، پرۆسەی دادگا و گرتنی حەمید نووری بە کارێکی تەواو نایاسایی و لە ژێر کارتێکەریی چەواشەکاریەکانی گروپی تیرۆریستیی موجاھدینی خەڵق ( مونافقین ) زانی و چەواشەکاریی دژبەرانە لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە توندی ئیدانە کرد .
نابراو ھەروەھا خوازیاری کۆتایی ھێنان بەشانۆی سیاسیی دادگای سوید و ئازادکرانی حەمید نووری شارومەندی ئێرانی بەندکراو لەم وڵاتە بوو .
باڵیۆزی سویدیش گوتی ئەو بابەتانە بە ئاگاداریی کاربەدەستانی وڵاتەکەی دەگەیەنێ .