رەییسی لە دیداری بەشار ئەسەد : چارەنووسی داهاتووی ناوچەکە بە خۆڕاگریی گەلان دیاری دەکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i407776-رەییسی_لە_دیداری_بەشار_ئەسەد_چارەنووسی_داهاتووی_ناوچەکە_بە_خۆڕاگریی_گەلان_دیاری_دەکرێت
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەوەی داهاتووی ناوچەکە و فەلەستین دیاریی دەکات، نەک کورسی دانوستان بەڵکوو خۆڕاگریی گەلانە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 09, 2022 00:44 Asia/Tehran
  • رەییسی لە دیداری بەشار ئەسەد : چارەنووسی داهاتووی ناوچەکە بە خۆڕاگریی گەلان دیاری دەکرێت

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەوەی داهاتووی ناوچەکە و فەلەستین دیاریی دەکات، نەک کورسی دانوستان بەڵکوو خۆڕاگریی گەلانە .

سەید ئیبراهیم ڕیییسی لە دیدار لە گەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا، وتی: ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین ئاکامی بەرخۆدانی گەلان لە بەرانبەر داگیرکەران و دەستدرێژیکەرانە.

ناوبراو جەختی کردەوە : شۆڕشگێڕانی بەرخۆدان سەلماندیان کە دەسەڵاتێکی باشیان بۆ پێکهێنانی ئاشتی و سەقامگرتوویی لە ناوچە و بە تایبەت لە سووریا هەیە.

رەییسی وتیشی: سەردەمانێک بەرپرسانی عەرەب و غەیرعەرەبی ناوچە لە سەر کاتی کەوتنی حکوومەتی سووریا مەرجیان دادەنا بەڵام ئێران لە تەنیشت میللەت و دەوڵەتی سووریا راوەستاوە.

بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریاش پێوەندی سووریا و ئێرانی پێوەندییەکی ستراتیژیک زانی و گوتی: گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە پاش دەهەیەک شەڕ دژی موقاوەمە، نیشانیدا کە خۆڕاگریی ئاکامی باشی بووە.

سەرۆکی سوریا وتیشی: ئێمە سەلماندوومانە کە بە هاوکاری نزیکی وڵاتانی ناوچەکە پێکەوە دەتوانین لە بەرامبەر ئەمریکادا سەرکەوین و ئەمڕۆ ئێمە رووخان و تێکشکانی ڕۆڵی ئەمریکا لە ڕۆژاوای ئاسیا دەبینین .