May 10, 2022 18:11 Asia/Tehran
  • لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی تاقمێکی چەکداری تیرۆریستی لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران

بنکەی حەزرەتی حەمزەی سەییدوشوھەدا (ع)ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ، باسی لەبەر یەک ھەڵوەشانەوەی تاقمێکی چەکداری تیرۆریستیی کرد لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران.

بنکەی حەزرەتی حەمزەی سەییدوشوھەدا (ع)ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ، باسی لەبەر یەک ھەڵوەشانەوەی تاقمێکی چەکداری تیرۆریستیی کردووە لە شارستانی بانەی سەر بە پارێزگای کوردستان لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم،بنکەی حەزرەتی حەمزەی سەییدوشوھەدا (ع)ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ، ئەمڕۆ سێ شەممە باسی لەبەر یەک ھەڵوەشانەوەی تاقمێکی چەکداری تیرۆریستیی کرد لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران و ڕاشیگەیاند: لە کرداری ناس کردن و ھەواڵگرییانە ، تاقمێکی چەکداری تیرۆریسیت کە لە باکووری ڕۆژئاواوە بە تەمای پێدزەو کردەوەی تێکدەرانە بوو، لە شارستانی بانەی پارێزگای کوردستان ناس کراو پێنج کەس لە ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە قۆڵبەست کران.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی حەزرەتی حەمزەی سەییدوشوھەدا (ع)ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ، لەم تاقمە تیرۆریستییە بڕێک چەک و تەقەمەنیش دۆزراوەتەوەو دەستی گیراوە بەسەردا.

سەرپەیڤ