May 30, 2022 10:50 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئێران بە دەستدرێژی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەروەی ئێران، دەستدرێژی بۆ سەر مزگەوتی عەقسا لەلایەن زایۆنیە ڕەگەزپەرستەکانەوە و هێرشی داگیرکەرانی قودس بۆ سەر خەڵک و بەرەڤانانی ڕووگەی یەکەمی موسڵمانانی بە توندی ئیدانە کرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، دەستدرێژی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا لەلایەن زایۆنیە ڕەگەزپەرستەکان و هێرشی داگیرکەرانی قودس بۆ سەر خەڵک و بەرەڤانانی ڕووگەی یەکەمی موسڵمانانی بە توندی ئیدانە کرد و جەختی کردەوە: بەیتولموقەدەس یەکپارچە پێتەختی هەمیشەیی فەلەستین، "من البحر الی النهر" ە.

سەعید خەتیب زادە وێڕای ڕێزگرتن لە خۆڕاگریی خەڵکی فەلەستین و بەرەڤانانی قودس، لە ئاست سەربزێوییە نوێیەکان و هەوڵە هاندەرانەکانی ئیسرائیلییەکان هۆشداریی داوە و بە وەبیرهێنانەوە ئامانجی قودس وەکوو یەکەمایەتی یەکەمی جیهانی ئیسلام ڕایگەیاند: ئەرکی هەموو ئازادبیرانی جیهان بەتایبەتی خەڵک و وڵاتانی ئیسلامییە کە بە شێوەی هەمە لایەنە بەرگری لە بەیتولموقەدەس بکەن و بەرەوڕووی ڕژێمی ئاپارتایدی زایۆنیستی، ببنەوە.

ناوبراو لە درێژەدا داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد تا ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و ڕێگری بکەن لە دەستدرێژی و هێرشەکانی داگیرکەرانی ئسیرائیل بۆ سەر خەڵکی فەلەستین.

سەرپەیڤ