ڕوودانی دوو بوومەلەرزە لە سنووری ھاوبەشی نێوان ئێران و عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i408366-ڕوودانی_دوو_بوومەلەرزە_لە_سنووری_ھاوبەشی_نێوان_ئێران_و_عێراق
ئەمڕۆ سێ شەممە دوو بوومەلەرزە ھەردووک لای سنووری نێوان ئێران و عێراقی ھەژاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 31, 2022 06:55 Asia/Tehran
  • ڕوودانی دوو بوومەلەرزە لە سنووری ھاوبەشی نێوان ئێران و عێراق

ئەمڕۆ سێ شەممە دوو بوومەلەرزە ھەردووک لای سنووری نێوان ئێران و عێراقی ھەژاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی شەفەق نیوز، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە دوو بوومەلەرزەی یەک لە دوای یەک شارستانی «خانەقین» لە پارێزگای دیالەی عێراق و«قەسری شیرین» لە پارێزگای کرماشانی ئێرانی ھەژاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، چڕگەی ھەردووک بوومەلەرزەکە شارستانی قەسری شیرین بووە کە یەکەمیان 3.6 ریختەر و بوومەلەرزەکەی دووھەمیش بە گوڕی 4 ریختەر بووە.

بە ختەوەرانە ئەم دوو بوومەلەرزەیە زیانێکی ئەوتۆیان لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام  خەڵکی ناوچەکان ھەستیان پێ کردووە.