سەرۆکی ڤەنزۆئێلا بە فەرمیی کەناڵی هیسپان تیڤی ئێرانی بەسەرکردەوە
دوابەدوای سەفەری دوو ڕۆژەی نیکۆلاس مادورۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا بۆ ئێران، سەرەتا بە ئامادەبوون لە کەناڵی تەلەفزیۆنی هیسپان تی ڤی سەر بە بەشی دەرەوە سنووریی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران سەردانی بەشە جۆربەجۆرەکانی کەناڵەکەی کرد و لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی هەواڵ لەم کەناڵە ئاگادار بووەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا ئەحمەد نەوروزی سەرۆکی بەشی دەرەوە سنووریی سەداوسیمای ئێران و عەلی فەهیم دانش بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری نێودەوڵەتیی رێکخراوی سەداوسیما یاوەری بوون.
بەپێی هەواڵی پەیوەندییە گشتییەکانی بەشی دەرەوە سنووریی سەداوسیمای ئێران، سەرۆکی ڤەنزۆئێلا لەگەڵ هاوسەرەکەی و وەزیری پەیوەندییەکان و وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار ئێوارەی رۆژی هەینی 10ی حوزەیران، دوای سەردانی ژووری هەواڵی کەناڵی هیسپان تیڤی، لە ستۆدیۆی ئەم کەناڵە، لەگەڵ عەلی ئیجارەدار بەڕێوەبەری کەناڵی هیسپان تیڤی باسی لە فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان ئێران و ڤەنزوێلا و پرسەکانی ناوچەیی کرد.
سەرۆکی ڤەنزۆئێلا لە وتووێژێک دا لەگەڵ تەلەفزیۆنی هیسپان ڕایگەیاند : ئێران و ڤەنزوێلا پێشەنگن لە سەرهەڵدانی نەزمێکی نوێی جیهانی لە جیهاندا، هەروەها پێوەندی ڤەنزوێلا لەگەڵ ئێران پەیوەندییەکە لەسەر بنەمای فێربوون و پشتیوانی یەکتر.
وتییشی: "ئێران و ڤەنزۆئێلا لە بەرەنگاربوونەوەی کۆلۆنیالیزم، ئیمپریالیزم و ڕەگەزپەرستی، ئامانجی هاوبەشیان هەیە".
نیکۆلاس مادۆرۆ هەروەها وتی: تاران و کاراکاس بەنیازن پەیوەندییەکانیان بۆ ئاستێکی باڵاتر لە هاوکاری بەرز بکەنەوە.