حوزه‌یران 11, 2022 16:44 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: ستراتیژی تاران و کاراکاس لە بەرامبەری دوژمن راوەستان و خۆڕاگریە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ستراتیژیی تاران و کاراکاسی ، راوەستان لە دژی دوژمن ناوبرد.

 

 

ئەمڕۆ (شەممە)، نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا دوای پێشوازییەکی فەرمی لە کۆشکی سەعداباد، لەگەڵ سەید ئیبراهیم ڕەییسی، سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە.

 

هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بوونی ڕه‌یسی و مادورۆ، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی تۆکمه‌ی هاوکاریی ستراتیژی ٢٠ ساڵە له‌ نێوان تاران و کاراکاس واژۆ کرا.

سه‌ید ئیبراهیم ڕه‌ییسی سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش دا له‌گه‌ڵ نیکۆلاس مادورۆ وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌میشه‌ له‌ بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا به‌ دوای په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی سه‌ربه‌خۆ بووه‌، ڤه‌نزوێلاش له‌ به‌رامبه‌ر گه‌مارۆکان ، دوژمنان و ئیمپریالیزم  راوەستاوە و نموونەی بەرخۆدان بووە.

ڕەئیسی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و کاراکاسی بە ستراتیژی ناوبرد و گوتی: پەیوەندییە برایەتییەکانمان بەردەوام دەبێت و واژۆکردنی بەڵگەنامەیەکی ٢٠ ساڵەی نێوان ئەو دوو وڵاتە نیشاندەری ئەو ئیرادەیە.

نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلاش وتی: بۆ هاوکاریی نێوان ئێران و ڤەنزوێلا، بوارە جۆراوجۆرە گرنگیەکانی وەکوو وزە، نەوت و گاز و پەترۆکیمیایی و پاڵاوگەکان هەن.

سەرۆکی ڤەنزوێلا هەروەها ڕایگەیاند کە گەشتی ڕاستەوخۆی کاراکس بۆ تاران و بە پێچەوانەشەوە لە ١٨ی  ژولای داهاتووڕا دەستپێدەکات.

مادورۆ لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ڕایگەیاند: لاوانی ئێران و ڤەنزوێلا دەبێ بزانن کە جیهانی داهاتوو جیهانێکی یەکسانی و دادپەروەرییە کە لە دژی ئیمپریالیزم وەستاوە.

نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا ڕۆژی هەینی گەیشتە تاران.

سەرپەیڤ