ڕاسپاردەیی فەرماندەری هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئێران بە وڵاتانی ناوچەکە:لە گەڵ ئیسرائیل پەیوەندی دانەمەزرێنن
فەرماندەری هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی : ڕاسپاردەیی من بە وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس ئەوەیە لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی پەیوەندی دانەمەزرێنن.
سەردار دەریادار پاسدار عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەری هێزی دەریایی سپای پاسداران ئەمڕو لەڕەوتی سەردانی دا لە یەکینەکانی جێگیر لە دوورگەی تونبی گەورەی باشووری ئێران وتی :بە وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس راسپێریی دەکەم لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی پەپوەندی دانەمەزرێنن چونکە بەو کارە ئاسایشی ناوچە خەوشداردەکەن.
سەرداردەریادار تەنگسیری وتیشی : ئەمڕۆکە ئاسایشێکی شیاو بە هاوکاری وڵاتانی دراوسێ لە جوگرافیای کەنداوی فارس دا هەیە کە ئەگەر کەسێک بە هەر هۆیەک پێی ڕژیمی منداڵکوژی زایونی بۆ ئەو ناوچەیە بکاتەوە، هەم خۆی و هەم ئەم ناوچەیە تووشی نا ئەمنی وئاڵۆزی و بێ سەقامیی دەکات .
لە ساڵانی ئەم دواییەدا سازانی چەند وڵاتی عەرەب لە گەڵ ڕژیمی زایونی ڕووبەڕووی کاردانەوەی توند و ناڕازیانەی ڕای گشتیی ناوچەکە بووەتەوە .