رێوڕەسمی پێشوازی فەرمیی "رەییسی" لە سەرۆکی تورکمانستان
ڕێوڕەسمی فەرمیی پێشوازی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرۆک کۆماری تورکمانستان دەستی پێ‌کرد.
سه‌ردار به‌ردی محەمەد ئۆف سه‌رۆک کۆماری تورکمانستان له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی سه‌ید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌رۆکایەتی شاندێکی باڵای به‌رپرسانی سیاسی و ئابوری دوێنێ سێشه‌ممه گه‌یشته تاران.
دیدار و وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌ڕێوه بردنی کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی شانده باڵاکانی دوو وڵات و واژۆ کردنی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوکاری و یاداشت له بەرنامەکانی سه‌فه‌ری دوو ڕۆژه‌ی به‌ردی محه‌مه‌د ئۆف بۆ تارانن.
ئەمە یەکەم سەردانی سه‌ردار به‌ردی محەمەد ئۆف بۆ تاران لە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆماری تورکمانستانە .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمیی سەرۆک کۆماری ئێران "سەید ئیبراهیم ڕەئیسی" لە "سەردار بەردی محەممەد ئۆف" لە "سەرۆکی تورکمانستان" ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆمەڵگەی فەرهەنگیی سەعد ئاباد لە تاران دەستی پێ کرد.