ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ٩ بەڵگەنامەی هاوکاریی نێوان ئێران و تورکمەنستان 
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i408817-ڕێوڕەسمی_واژۆکردنی_٩_بەڵگەنامەی_هاوکاریی_نێوان_ئێران_و_تورکمەنستان
 ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ٩ بەڵگەنامەی هاوکاریی نێوان تاران و عیشق ئاباد بە ئامادەبوونی سەرۆکانی ئێران و تورکمەنستان لە کۆگەی  فەرهەنگی-مێژوویی سەعداباد بەڕێوەچوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 15, 2022 11:52 Asia/Tehran
  •  ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ٩ بەڵگەنامەی هاوکاریی نێوان ئێران و تورکمەنستان 

 ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ٩ بەڵگەنامەی هاوکاریی نێوان تاران و عیشق ئاباد بە ئامادەبوونی سەرۆکانی ئێران و تورکمەنستان لە کۆگەی  فەرهەنگی-مێژوویی سەعداباد بەڕێوەچوو.

 

سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی سه‌ید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌ سه‌رۆکایەتی شاندێکی  باڵای سیاسی و ئابووری گه‌یشته‌ تاران.

 پاش ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمیی لە کۆگەی سەعدائاباد، بەڵگەنامەکانی هاوکاریی دوو قۆڵی لە بوارەکانی گەشەپێدانی گواستنەوە و ترانزێت، ئاڵوگۆڕی زانستی و فەرهەنگی، ژینگەپارێزی، فەرهەنگ، ئاڵوگۆڕی بازرگانی-ئابووری ،  لە نێوان وەزیرانی ئێران و تورکمەنستان و بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمارەکانی هەردوو وڵات واژۆ کران.

دوابەدوای ڕێوڕەسمی واژۆکردنەکە، سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکمانستان، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و سەردار بێردیێڤ محەممەدۆف، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش دا بەشدارییان کرد.

مەراسیمی پێشوازی فەرمیی سەرۆک کۆماری ئێران لە سەرۆک کۆماری تورکمەنستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆگەی فەرهەنگی-مێژوویی سەعدەئاباد بەڕێوەچوو، دوای ئەوە ڕەئیسی و بێردیێڤ کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵییان ئەنجامدا .