حوزه‌یران 20, 2022 14:40 Asia/Tehran
  • سەردانی شاندی بازرگانی و ئابووریی عێراق بۆ کەرتە پیشەسازییەکانی ئیلامی ئێران

شاندی بازرگانی و ئابووریی عێراق سەردانی ژمارەیەک لە کەرتە پیشەسازیەکانی پارێزگای ئیلامی ئێرانیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێرنا، «شەعبان فروتەن» سەرۆکی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانزاو کشت و کاڵی پارێزگای ئیلامی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە پەراوێزی ئەم سەردانەدا، وتی: ئەم شاندە ئابوورییە ٢١ کەسە داگری سەرۆکی ژووری بازرگانی، بازرگانان، ھەڵسوڕاوانی ئابووری و وەبەرھێنەرانی پارێزگای دیالەی عێراقە کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی ژووری بازرگانیی ئیلام سەردانی ئەم پارێزگایەیان کردووە.

سەرۆکی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانزاو کشت و کاڵی پارێزگای ئیلام وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بازاڕی تازەی «ھەڵاڵەی باکووری» لە بەرامبەر پارێزگای دیالەی عێراق دا ھەڵکەوتووە، پێی داگرت: ھەوڵ دەدرێت پەیوەندییەکی کاریگەرو ھێزمەند لە نێوان ھەڵسوڕاوانی ئابووریی ئەم پارێزگایە لەگەڵ دیالەی عێراق بە مەبەستی کەڵک وەرگرتنی باش لە بارستایی بازاڕی «ھەڵاڵەی باکووری» دامەزرێت.

عێراق لە نێو وڵاتانی عەرەبی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا خاوەنی نزیکایەتیی کلتووری و ئایینزایی زیاترە لەگەڵ ئێراندا.

سەرپەیڤ