خەتیب زادە: تورکیا نابێ لە بەرامبەر ئیدیعای دووبەرەکی نانەوەی زایۆنیەکان دا بێدەنگ بێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: چاوەڕێ دەکرێ تورکیا لە بەرامبەر ئیدیعای دووبەرەکی نانەوەی زایۆنیستەکان دا بێدەنگ نەبێت.
وهزیری دهرهوهی رژێمی زایۆنی له کۆنگرهیهکی ڕۆژنامهوانی دا لهگهڵ هاوشانە تورکییهکهی ئیدعای خۆی که تاران ههوڵ دهدات زایۆنیەکان لهسهر خاکی تورکیا بکاته ئامانج دووپات کردەوە.
لەم پێوەندییەدا و بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، "سەعید خەتیب زادە"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ (هەینی) تۆمەت و بانگەشە بێ بنەماکانی وەزیری دەرەوەی رژێمی زایۆنی لە ئانکارا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا ، گاڵتەجاڕانە وسیناریۆیەکی پێشوەختە بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی موسڵمان وەسف کرد و بە بەشێک لە پیلانی تەلئەبیب بۆ لادانی رای گشتی تورکیاوناوچەکە لە دۆزی فەلەستین و کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەم رژێمە منداڵکوژوتێکدەرە ناوبرد .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی: لە نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەرەوە ئۆپەراسیۆنێکی دەروونی دەستیپێکرد بۆ سەرقاڵکردنی میدیاکان بە سیناریۆی ساختە بە کەڵک وەرگرتن لە زانیاری نادروست و بەمەبەست بۆ ئامادەکردنی زەمینە بۆ سیناریۆی چەواشەکارانەی وەزیری دەرەوەی رژێمی زایۆنی .