ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ئەگەر لایەنەکانی دیکە ئیرادەیان هەبێت، ئێمە لەسەر گەیشتن بە رێکەوتنی پاوەجێ مکوڕین
وەزیری دەرەوەی ئێران لە راپۆرتێکی تویتەری دا سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ بۆرێل نووسیویەتی: "ئەگەر لایەنەکانی دیکە ئیرادەی پێویستیان هەبێت، ئێران مکوڕە لەسەر ئەوەی کە بگاتە رێککەوتنێکی باش و بەهێز و بەردەوام".
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، کە میوانداریی جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە تارانی کردبوو، شەوی رابردوو لە تویتێک دا نووسی: وتووێژێکی بەکەڵکمان ھەبوو لە بارەی کۆمەڵێک پرسی دوو قۆڵی ، ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بریتی لە دوایین رەوشی دانوستانی ھەڵوەشانی بایکۆتەکان .
ئاماژهی بهوهشکرد: ئهگهر لایهنهکانی دیکه ئیرادهی پێویستیان ههبێت، ئێران بۆ گهیشتن به رێککهوتنێکی باش و بههێز و بهردهوام مکوڕ و بە بڕیارە .
جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە یەکەم سەردانی دا بۆ تاران لە ماوەی لەسەرکاربوونی حکومەتی سێزدەھەمی ئێران پێش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی کرد و بۆ ماوەی نزیکەی چوار کاتژمێر لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان قسەی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران دوای کۆبوونەوەکە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "ئامادەین لە چەند رۆژی داهاتوودا گفتوگۆکان دەست پێبکەینەوە".
بۆرێل ههروهها خۆشحاڵی خۆی به دهستپێکردنهوهی وتووێژهکان له داهاتوویهکی نزیکدا دهربڕی و رایگهیاند که تاران و واشنتۆن لەو بارەوە بڕیاریان داوه.