ته‌مووز 01, 2022 13:23 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ھەتا گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی ڕاستبینانە لە سەر دانوستان بەردەوام دەبین

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای بە ئەرێنی زانینی ھەڵسەنگاندنی ئێران بۆ دانوستانەکانی دەوحە، وتی: سوورین لەسەر گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش و ھێزمەندو پاوەجێ و ئەگەر ئەمریکا ڕاست بینانە ھەڵس و کەوت بکات ڕێککەوتن بە نامسۆگەر نازانین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی «شێخ موحەممەد بن عەبدۆڕڕەحمان ئالی سانی» یاریدەری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران دوایین ڕەوشتی دانوستانەکانی ئەم دواییە لە دەوحە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان تاوتوێ کرا.

وەزیری دەرەوەی قەتەر وەک میوانداری ئەم خولەی دانوستانە سێ قۆڵی و ناڕاستەوخۆکانی ئێران و یەکێتیی ئەورووپاو ئەمریکا ڕەوتی دانیشتنەکانی بە کاراو ئەرێنی نرخاند.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان»یش لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا وێڕای ستایش کردنی میواندارییە باشەکەی قەتەر وتیشی: بۆچوونمان لە بارەی قۆناغی ئەم دواییەی دانوستانەکان لە دەوحە ئەرێنییە.

وتیشی: جەخت لەوە دەکەمەوە کە سوورین لەسەر گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش و ھێزمەندو پاوەجێ و ئەگەر ئەمریکا ڕاست بینانە ھەڵس و کەوت بکات ڕێککەوتن بە نامسۆگەر نازانین.

سەرپەیڤ