وەزارەتی دەرەوەی ئێران: رێبازی دوژمنکارانەی ئەمریکا لە دژی ئێران بەردەوامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i409294-وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_رێبازی_دوژمنکارانەی_ئەمریکا_لە_دژی_ئێران_بەردەوامە
  وه زارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: رێبازی دوژمنکارانەی ئەمریکا به درێژەی سیاسەتی شکستھێناوی " گوشاری زۆرینە" به ردەوامه .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 02, 2022 09:37 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی ئێران: رێبازی دوژمنکارانەی ئەمریکا لە دژی ئێران بەردەوامە

  وه زارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: رێبازی دوژمنکارانەی ئەمریکا به درێژەی سیاسەتی شکستھێناوی " گوشاری زۆرینە" به ردەوامه .

 

سبەی (یەکشەممە) ساڵڕۆژی هێرشی مووشەکی پاپۆڕی ڤینسێنسی ئەمریکییە بۆ سەر فڕۆکەی نەفەرهەڵگری ئێرباسی ئێرانی کە لە بەندەر عەباسەوە لە باشووری ئێران بەرەو دوبەی دەڕۆیشت.

هەر 290 سەرنشینەکە کوژران کە 66 کەسیان منداڵ و 53 کەس ژن بوون، کاتێک پاپۆڕی جەنگی ڤینسێنس لە 12ی تەمموزی 1988دا مووشەکی ئاراستەی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی ئێران کرد.

هەر لەم پێوەندییەدا و بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی هێرشی کەشتی هەڵگری ئەمریکی بۆ سەر فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی ئێران بەسەر کەنداوی فارس نووسیویەتی: بەخشینی مەدالیا بە فەرماندەی پاپۆڕی جەنگیی ئەمریکی نموونەیەکی دیکەیە لە رێبازی دوژمنکارانەی ئەمریکا دژی نەتەوەی ئێران؛ ئەم رێبازە دوژمنکارانە ئەمڕۆش بە بەردەوامبوونی سیاسەتی شکستخواردووی "زۆرترین فشار" بەردەوامە .