وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران : بەرهەمھێنانی ئۆرانیۆمی 20 لەسەدی لە ژێر چاوەدێری ئاژانسدایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i409493-وتەبێژی_ڕێکخراوی_وزەی_ئەتۆمیی_ئێران_بەرهەمھێنانی_ئۆرانیۆمی_20_لەسەدی_لە_ژێر_چاوەدێری_ئاژانسدایە
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: لە زنجیرەی نوێی ماشینە سانتریفیوژەکان کە دوو هەفتە پێش ڕەوتی دامەزراندن و گازگەیاندنەکەی لە فۆردۆ کۆتایی هات، ئۆپەراسیۆنی 20 لەسەدی لێ هەڵگیرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 11, 2022 02:02 Asia/Tehran
  • وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران : بەرهەمھێنانی ئۆرانیۆمی 20 لەسەدی لە ژێر چاوەدێری ئاژانسدایە

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: لە زنجیرەی نوێی ماشینە سانتریفیوژەکان کە دوو هەفتە پێش ڕەوتی دامەزراندن و گازگەیاندنەکەی لە فۆردۆ کۆتایی هات، ئۆپەراسیۆنی 20 لەسەدی لێ هەڵگیرا.

ە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرووز کەمالوەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بە ئاماژە بە بڵاو بوونەوەی هەواڵگەلێک لە مێدیا نێودەوڵەتییەکان لەسەر " بەرزبوونەوەی ڕێژەی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێران" وتی: گازگەیاندن بە زنجیرەیەکی نوێ لە ماشێنە سانتریفیوژەکانی IR6 لانیکەم دوو هەفتە پێش بە ئاژانس ڕاگەیێندرابوو، و پێشتر ئاژانس لە ئەو بارەوە ڕاگەیاندنی دەرکرد کە دەستبەجێ، مێدیا نێودەوڵەتییەکان بە ئامانجی شوێنگیری مەبەستی تایبەت، ئەوەیان زەق کردەوە.

ناوبراو گوتیشی: هەوڵی ڕۆژی ڕابردووی ئێران لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی 20 لەسەدی لەو زنجیرەیە بەشی تەکنیکییەکەی ڕاگەیێندرابوو کە لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکییەوە پێشتر ڕاگەیێندرا و لەم دواییەدا تاقی کرایەوە.