تاران میوانداری ڕێوڕەسمی "میوانیی دە کیلۆمەتری"
تهمووز 18, 2022 15:15 Asia/Tehran
مەراسیمی "میوانیی دە کیلۆمەتری" ئەمڕۆ دووشەممە، لە چوار ڕێیانی وەلی عەسرەوە تا چوارڕێیانی پارک وەی تاران بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ (دووشەممە) ١٨ی زیحەججەی ساڵی ١٤٤٣ی کۆچییە، کە دەکاتە ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠١، ڕۆژی جەژنی غەدیر خوم، جەژنی گەورەی موسڵمانانە.
غه‌دیر خوم ناوی ناوچه‌یه‌که‌ی نێوان مه‌ککه و مه‌دینه‌یه که پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د.خ) پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستی ئیسلام، ئیمامی عه‌لی (د.خ)ی یه‌که‌م ئیمامی شیعه‌کانی به "وەلی" له دوای خۆی ناساند.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، لەم ڕۆژە مەزنەدا ژمارەیەکی زۆر لە هەوادارانی ئەهلی بەیت (د.خ) لە شەقامەکاندا ئاهەنگیان گێڕا.
لەم مەراسیمە گشتیەدا شیعر و سروود بۆ ستایشی حەزرەتی عەلی (ع) خوێندرانەوە، کەرەستەی کات بەسەربردن و وەرزشی منداڵان و تازەلاوان لە بەرنامەکانی تری ئەم مەراسیمە گەورەیە بوو.