وەزیری دەرەوەی ئێران: کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ئێران و تورکیا و ڕووسیا سبەینێ بەڕێوەئەچێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i409730-وەزیری_دەرەوەی_ئێران_کۆبوونەوەی_سێ_قۆڵیی_ئێران_و_تورکیا_و_ڕووسیا_سبەینێ_بەڕێوەئەچێ
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆبوونەوەی سێ لایەنەی ئێران و تورکیا و ڕووسیا سبەینێ لە تاران بەڕێوەئەچێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2022 18:27 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران: کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ئێران و تورکیا و ڕووسیا سبەینێ بەڕێوەئەچێ

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆبوونەوەی سێ لایەنەی ئێران و تورکیا و ڕووسیا سبەینێ لە تاران بەڕێوەئەچێ.

 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرکردەکانی رەوتی ئاستانە سبەینێ بە ئامادەبوونی ئەردۆغان و پووتین لە تاران بەرێوەدەچێت.

وتیشی: بڕیاری سەرەکی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی دەستەبەریی رەوتی ئاستانە لە تاران بۆ کەم کردنەوەی پێکادان لە ناوچەکانی سووریا لەم وڵاتەیە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان گوتیشی: قەیرانی ئەمنیی نوێ نێوان سووریا و تورکیا دەبێ کۆنترۆڵ بکرێت و من لە سەفەرم بۆ ئەنقەرە و دیمەشق پەیامی سەرۆک کۆمارم لەمبارەوە گواستەوە.ئێران هەوڵ دەدات ئەم کێشەیە بە رێگاچارەی سیاسی کۆتایی پێبێنێت.