پێویستی وەرگرتنی دەستەبەر لە ڕۆژئاوا لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئەتۆمیدا
ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلسی شۆڕای ئیسلامی ئێران جەختیان کردەوە لەسەر وەرگرتنی دەستەبەری پێویست لە لایەنی ئەمریکی لە ئەگەری گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەدا و سیما، ئەبولفەزل عەمویی، وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران، وتی: لە کۆبوونەوەی ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە، ڕەوتی دانوستانەکانی ناڤۆکی تاوتوێ کرا و هەر وا بوو ئاماژه بەوە کرا که په یوه ندی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئه ندامانی 1+4 له رێگه ی رێکخه ری سیاسه تی ده ره وه ی یه کێتی ئه وروپا به رده وامه .
عەمویی گوتیشی : ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان لەم کۆبوونەوەیەدا جەختیان کردەوە لەسەر وەرگرتنی گەرەنتی پێویست لە لایەنی ئەمریکی لە ئەگەری گەڕانەوە بۆ بەرجام ( رێککەوتنی ناڤۆکی) و هەروەها گرنگیی پشتڕاستکردنەوەی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە لایەنە ڕۆژئاواییەکانەوە لەسەر ئێران.