وردیاتی تازەی ڕاپێچ کرانی تاقمێکی تیرۆریستیی سەربە ڕژێمی زایونی لە ئێران
وەزارەتی ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران وردیاتێکی زیاتری لە بارەی ڕاپێچ کران و کەرەستەو تفاقی تاقمە تیرۆریستییە ناس کراوەکەی سەر بە ڕژێمی زایونیی بڵاو کردەوە.
وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران ٢٣ی ژوئیە ڕایگەیاند: تۆڕێکی دەست و پێوەندەکانی ڕێکخراوەی سیخوڕیی ڕژێمی زایونی بە ھۆی ھێزەکانی ئاسایشتەوە ناس کران و تەواوی ئەندامەکانیشی قۆڵبەست کران.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، وەزارەتی ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاگاداری نامەیەک دا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئامانجی تیرۆریستانی سەربە ڕژێمی زایونی، تەقاندنەوەی ناوەندێکی ھەستیاری بەرەڤانیی وڵات بوو، ڕایگەیاند: ئەندامانی ڕاپەڕێنەری تاقمەکە سەربە تاقمی ڕەشەکوژی کۆمەڵە بوونە کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بە ھۆی «عەبدوڵڵای موھتەدی» سەرکردەی تاقمەکەوە بۆ ئەو ئۆپراسیۆنە ھەڵبژێردرا بوون و بە ئەفسەرانی موساد ناسێندرا بوون.
بە پێی ئەم ئاگاداری نامەیە، گوێڕایەڵ بوونی تاقمی کۆمەڵە لە ھەمبەر ڕژێمی زایونی ھەر لە ڕابردووەوە ئاشکرا ببوو، بەڵام ئەم پەیوەندییە لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە تەواو نزیکترو ھەتا ڕادەیەک ئاشکراتر بووە، بە جۆرێک کە ئەنجام دانی ھێرشی بریکارانە لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە بووەتە پێناسەیەک بۆ کردارەکانی ئەو تاقمە بەکرێگیراوە.
لە درێژەی ئاگاداری نامەکەی وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران دا ھاتووە: ھێزەکانی ئاسایشتی ئێران دوای قۆڵبەست کرانی تیرۆریستان و لە قۆناغی یەکەم دا بە مەبەستی پاراستنی پەیوەندیان لە گەڵ ئەفسەرانی ئۆپراسیۆنەکانی موساد، قۆڵبەست کردنەکانیان بەشێوەیەکی سپی و بێ دەنگ ئەنجام داو ئەمەش وای کرد ھەتا ھەلی ناس کرانی تەواوی ئەندامانی تاقمەکانی ئەنجام دەری ئۆپراسیۆن و پاڵپشت و شێوازی ستراتژیی ئۆپراسیۆنەکانی ڕێکخراوەی موساد ناس بکرێن و ڕێک لە کاتی ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنەکەیاندا پەلامار بدرێن و ڕاپێچ بکرێن.
ئەم ئاگاداری نامەیە باسی ئەوەشی کردووە کە، ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیە دوای شکست ھێنانە گەورەکەی لە ڕاپەڕاندنی ئۆپراسیۆنەکەو بێ ئاگا بوونی لە بارەی ڕەوشتی تاقمە ئەنجامدەرەکەی و پەیوەندیدەرو کەوەستەو تفاقەکانیان، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو فەرمانی بە تاقمە بەکرێگیراوەکەی کۆمەڵە دا ھەتا ڕاپێچ کرانی ژمارێک لە ئەندامانی خۆی ڕابگەیەنێت.
وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران لەم ئاگاداری نامەیەی دا تیشک دەخاتە سەر ھێندێک لە چەک و چۆڵ و کەرەستە پێوەگیراوەکلان لەو تاقمە تیرۆریستەش و جەخت لەوە دەکاتەوە کە، لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو لەگەڵ نەمانی ھێندێک تێبینیی پاراستن و ھەواڵگرییانە، ژمارەو شوناسی بکەرانی ئۆپراسیۆنە تێکدەرانەکەو ھەروەھا ئەوانەی دانیشتووی ھەندەرانیش کە پەیوەستن پێیانەوە، ڕادەگەیەندرێت.
وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران ھەروەھا بە داگیرکەرانی ڕیسوا بووی قودسی پیرۆزو لایەنگرانی بەکرێگیراوە تیرۆریستەکانیشیان ڕایگەیاندووە کە، ئەو ھەنگاوەیان بێ وەڵامدانەوە نامێنێتەوە، وەک چۆن ھەتا بەرلەمەش ھیچکام لە ھەنگاوە تیرۆریستییەکانیان بێ وەڵام نەماوەتەوە، گەرچی بەرژەوەندیی زایونیزمی نێونەتەوەیی لە بێ دەنگە لێکردن و نکۆڵی کردن لەو زەبرە گورچکبڕانەدا بووە کە لێی کەوتووە.