وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران: ئەمریکا بە دووی بووژاندنەوەی زاڵیەتییە لاواز بووەکەیەتی لە ناوچەکەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i410020-وەزیری_ئیتیلاعاتی_ئێران_ئەمریکا_بە_دووی_بووژاندنەوەی_زاڵیەتییە_لاواز_بووەکەیەتی_لە_ناوچەکەدا
وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران وتی: ئەمریکا بە کەڵک وەرگرتن لە شەڕی نەرم و بایکۆتی ملھوڕانە بە دووی بووژاندنەوەی زاڵیەتییە لاواز بووەکەیەتی لە ناوچەکەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 29, 2022 21:34 Asia/Tehran
  • وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران: ئەمریکا بە دووی بووژاندنەوەی زاڵیەتییە لاواز بووەکەیەتی لە ناوچەکەدا

وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران وتی: ئەمریکا بە کەڵک وەرگرتن لە شەڕی نەرم و بایکۆتی ملھوڕانە بە دووی بووژاندنەوەی زاڵیەتییە لاواز بووەکەیەتی لە ناوچەکەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، حوججەتولئیسلام «سەیید ئیسماعیل خەتیب» وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران ڕۆژی ھەینی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دابین کردنی ئاسایشتی پارێزگای کوردستان لە ڕۆژئاوای ئێران، وێڕای ئاماژە کردن بە خم و جوڵی تاقمە دژەی شۆڕشەکان، وشداری دایە ئەو وڵاتانەی کە بەستێن بۆ ھەنگاوی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆش دەکەن و وتیشی: ئەو وڵاتانەی کە یارمەتیی دوژمنانی گەلی ئێران دەدەن چاوەڕوانی تۆڵە بن.

وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران پێی داگرت: ھێزەکانی ئاسایشت و ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە باشی ئاگایان لە ھەر چەشنە جم و جوڵێکی دوژمنەو دیارە لەم ئاراستەیەش دا ھەنگاوی ھێرشبەرانەو پێشگرانەمان لە بەرنامەی کاری ئاسایشتی و ھەواڵگری دا داناوە.

وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران ھەروەھا لە دیدار لەگەڵ نوێنەری وەلیی فەقیھ ، نوێنەری جەماوەری کوردستان لە مەجلیسی خوبرەکانی ڕابەری و ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ کاروباری کەمینە ئایینی و ھۆزییەکان ، جەماوەری کوردستانی وەک سنوورپارێزانی بوێری ئێرانی ئیسلامی ناو بردو وتیشی: بەرز کردنەوەی ئاستی ئاسایشتی پاوەجێی ئێستای پارێزگاکە بەرھەمی ھاوڕێیەتی و ھاوکاریی خەڵکە.