ئاب 04, 2022 16:46 Asia/Tehran
  • دیداری باقڕی و ئێنریکە مۆرا لە ڤییەنا

ئەندامی باڵای تاقمی دانوستانکاری ئێران و بەرپرسی ڕێکخستنی بەرجام دیدارو وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلی باقڕیی کەنی» ئەندامی باڵای تاقمی دانوستانکاری ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەگەڵ «ئێنریکە مۆرا» بەرپرسی ڕێکخستنی بەرجام لە ڤییەنا دیداری کرد و سەبارەت بە خولی تازەی دانوستانەکان بیروڕای لەگەڵدا گۆڕییەوە.

دانوستانکارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێش لەمەش لەگەڵ شاندی ڕووسیادا دیدارو وتووێژیان کردبوو.

شاندی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی «عەلی باقڕیی کەنی» یاریدەری سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ بەردەوام کردنی دانوستانەکانی ھیەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانی ملھوڕانەی ئەمریکا بەیانیی ئەمڕۆ گەییشتە ڤییەنای پێتەختی نەمسا.

سەرپەیڤ