سەرۆک کۆماری ئێران: گەلانی موسڵمانی ناوچەکە بە تەواوی لە ڕژێمی داگیرکەری زایونی بێزارن
سەرۆک کۆماری ئێران ئیسلامی وتی: ئەمڕۆ گەلانی موسڵمانی ناوچەکە بە تەواوی لە ڕژێمی داگیرکەری زایونی بێزارن و خۆڕاگری بە ھێڵی سەرەکی و بنەمایی ڕووبەڕووی بوونەوە لەگەڵ ئەم ڕژێمە دەزانن.
«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە دیداری «زیاد نەخخالە» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین لە تاران، خۆڕاگریی بە لۆژیکی باڵادەست و ھاوکات سەرکەوتوو زانی و وتیشی: داکۆکیی رگەلان لە کێشەی فەلەستین، گەورەترین ڕێگرە لە بەردەم سیاسەتەکانی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە گۆڕانکاریی سەرزەوییە داگیرکراوەکان وتیشی: نەک پەیمانەکانی بەناو ئاشتی، بەڵکو ئەوە ڕێبازی پرشنگداری خۆڕاگرییە کە توانیویەتی دوژمن بە چۆک دا بێنێ و لایەنگرانی ڕوانگەی خۆڕاگری لە ئاستی دنیادا ھیودار بکات.
ڕەییسی وێڕای ئاماژە ردن بە ھەوڵی ڕژێمی زایونی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھێندێک لە .ڵاتانی ناوچەکە، وتی؛ ڕژێمی زایونی وای بۆ دەچوو کە بە ئاسایی کردنەوەو دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەتوانێ ئاسایشت یبۆ خۆی دەستەبەر کات، لە کاتێکدا کە ئەو ھەنگاوانە قەت ئاسایشتی بۆ زایونییەکان دەستەبەر نەکردووەو ناشیکات، چونکو ئەوانە ناسیاری و پێشبینییەکی دڕروستیان لە بارەی رناوچەکەو داھاتوویەوە نییە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی داکۆکی لە فەلەستین و خۆڕاگر یی بە سیاسەتی ھەرەقەتی و ڕوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی و وتیشی: ھیچ گومانێک لە وەدی ھاتنی سەرکەوتنی خۆڕاگریی فەلەستین و ڕزگارکرانی قودسی پیرۆز
«زیاد نەخخالە» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستینیش ھەر لە دیدارەکەدا وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: ئەمڕۆکە کۆماری ئیسلامیی ئێران پتر لە ھەر کاتێکی دیکە ئامادە بوونێکی تۆخترو ھێزمەندتری لە ناوچەکەو جیھاندا ھەیە و گومان لەوەدا نییە کە ھەڵوێستی خودی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە ھێزمەند کردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو خۆڕاگریی لە ھەمبەر پاوانخوازی، لەم بوارەدا ڕۆڵێکی کارای ھەبووە.