ئێران هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززەی ئیدانە کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، هێرشی دڕندانەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان و کۆمەڵێک لە خەڵکی فەلەستینی بە توندی شەرمەزار کرد.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، هێرشی نامرۆڤانەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان و کۆمەڵێک لە خەڵکی فەلەستینی بە توندی ئیدانە کرد.
ناوبراو، هەوڵی ئیسرائیلی جەنایەتکارانە، سەربزێوانە و هاندەرانە وەسف کرد و وتی: بەرپرسایەتی ئەو جەنایەتە، لێکەوتەکانی دەستدرێژی و هێرشی ئەو ڕژێمە بۆ سەر فەلەستین و غەززە بەتەواوەتی بۆ ئیسرائیلە.
کەنعانی وتیشی: ئەوە مافی گەلی فەلەستینە کە بەرانبەر ئەو هێرشانە بەرگری لە خۆی بکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها داوای لە هەموو وڵاتان و هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کرد تا ئەرکی مرۆیی و یاسایی و ئەخلاقی خۆیان هەمبەر گەلی ستەم لێکراوی فەلەستین، ئیدانە کردنی هەوڵە تیرۆریستانەکانی ئیسرائیل و ڕێگری لە درێژەی ئەو جەنایەتانە کە هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری ناوچەکەیە، جێبەجێ بکەن.