ئەمیرعەبدوڵڵاھیان لە وتووێژی تەلەفۆنی لە گەڵ گۆترێش : چەکی ناڤۆکی لەدوکتوریەنی ئێران دا جێگای نیە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژی تەلەفۆنی لە گەڵ سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان جەختی کردەوە : چەکی ناڤۆکیی لە دوکتوریەنی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا جیگایەکی نیە و بەپێچەوانەی سیاسەت و باوەڕی ئێمەیە .
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە هەندێک گۆڕانکاری ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەوانە گۆڕانکارییەکانی غەززە و دانوستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان گفتوگۆیان کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەو گفتوگۆیەدا وتی: چەکی ئەتۆمی لە سیاسەتی ئێراندا پێگەیەکی نییە و پێچەوانەی سیاسەت و بڕواکانی ئێمەیە.
ناوبراو سەبارەت بە دانوستانەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان وتی: ئێمە بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش و سەقامگیری جیدین. ئێستاش دانوستانەکان لە ڕێگای خۆی لە ڤیەنا بە شێوەی جیدیبەردەوام دەکرێت، ھەڵبەت ئەنجامی ئەو بابەتە پێوەندی بە ئەمریکاوە هەیە کە ئایا دەیەوێت ڕێککەوتن بکات یان نا. ئایا ئەمریکا نەرمی دەنوێنێت؟ ئێمە جیدی بوونی خۆمان بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنی بەهێز و سەقامگیر نیشانداوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە دەسپێکی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و شەهید بوونی دەیان هاووڵاتی فەلەستینی جەختی کرد: لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی جەهادی ئیسلامیی تێگەییشتین کە بەرخۆدانی فەلەستین لە درێژەی بەرگری لە نیشتمانی خۆیان، وەڵامی بەهێزتر بە ئیسرائیل دەدەنەوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان گوتیشی : پێویستە کۆمەڵگای جیهانی ئەرکی خۆی بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی غەززە و راگیرانی هێرشەکانی ئیسرائیل جێبەجێ بکات.
گۆترێشیش لەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا وتی: ئێمە داوای داخرانی دۆسیەی ناڤۆکی ئێران دەکەین و ئەوەشمان بە لایەنی ئەورووپی و ئەمریکی ڕاگەیاندووە.
ناوبراو هەروەها وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی غەززە جەختی کرد: ئێمە لە پێوەندی لەگەڵ هاوکارانمان لە غەززە جەخت دەکەینەوە لەسەر دەسپێکی هەوڵی بنیاتنەرو ڕاگیرانی بەپەلەی هێرشەکان.