تازیەداریی شەوی عاشورای حوسێنی (د.خ) بە ئامادەبوونی ڕێبەری مەزنی شۆڕش
ئاب 08, 2022 04:25 Asia/Tehran
ڕێوڕەسمی ماتەمینی شەوی عاشورای حوسێنی، درودی خوای لەسەر بێت، بە ئامادەبوونی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە حوسێنییەی ئیمام خومەینی (رە) بەڕێوەچوو.
لەم ڕێوڕەسمەدا حوجەتولئیسلام وەلموسلمین صدیقی زیکری خودای بە سەرچاوەی دڵنیایی و ئارامی بۆ دڵی ئیماندار زانی و گوتی : دیارترین نموونەی نەفسی موتمئیننە کە لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی پێکراوەوجودی پیرۆزی حەزرەتی سەییدوشوھەدایە (دخ) .
ڕێوڕەسمی ماتەمینی ڕۆژانی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام حسێن(ع) سێهەمین ئیمامی شیعەی جیهان لە شەوی ٧ تا ١٢ شەوی موحەڕەمی ١٤٤٤ کۆچی بۆ ماوەی ٦ شەو لە حوسێنیەی ئیمام خومەینی (رە) لە تاران بەڕێوەدەچێت.
ئیمامی سێیەمی شیعەکانی جیهان و هاوڕێ دڵسۆزەکانی لە ١٠ی موحەڕەمی ٦١ی کۆچی لە شاری کەربەلا شەهید بوون.