ئاب 09, 2022 05:13 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی نەریتی شینگێڕانی شێوی غەریبانی حسەینی(ع) بە ئامادە بوونی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی

نەریتی شینگێڕانی شێوی غەریبانی سەروەرو سالاری شەھیدان حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە بە ئامادە بوونی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە حسەینیەی ئیمام خومەینی(رە) بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لە نەریتەکەدا حوججەتولئیسلام وەلموسلمین ڕەفیعی لە وتارێکدا، تیشکی خستە سەر لێدوانە مێژووییەکەی حەزرەتی سەییدوشوھەدا(ع) لە دواچرکەدا بۆ لەشکریانی دوژمن لە بارەی ئەمەی کە «ئەگەر دینتان نییە لانیکەم لە کاروباری دنیایی دا بیرئازاد بن» و وتیشی: حوڕڕییەت بە واتای ئازاد بوونی ناخەکیی مرۆڤ لە ھەوای نەوس و حەزلێکەرییەو پێنج تایبەتی و نیشانەی مرۆڤی بیرئازاد بریتییە لە: «خۆپاراستن لە تۆقاندنی خەڵک»، «حەیاو عیففەت»، «خۆپاراستن لە فێڵ و خەیانەت»، « ھەوڵدان بۆ دەستخستنی ماڵی حەڵاڵ»و «ڕەچاوکردنی مافی گشتی».

ھەروەھا لە نەریتەکەدا بەڕێز «مەحمود کەریمی» نەوحەبێژی ناوداری ئێرانی دەستی کرد بە لاواندنەوەو نەوحە خوێندن.

شێوی غەریبان وەبیرھێنەرەوەی ھەڵوەدایی بنەماڵەی ئیمامی حسەین(ع) و دیل و منداڵە بەجێ ماوەکان لە کارەساتی کەربەلایە کە لە ئێوارەی عاشورادا بە بێ پەسیو لە تاریکایی شەودا لە بیاوانی کەربەلا مابوونەوە.

دوێنێ دووشەممە ڕێککەوت بوو لەگەڵ دەھەمین ڕۆژ لە مانگی موحەڕڕەمولحەرامی ساڵی ١٤٤٤ی کۆچیی مانگی، ڕۆژی عاشورای حسەینی(ع)

 

سەرپەیڤ