ئاب 10, 2022 18:17 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: ئێران بە ھەموو توانایەکەوە لە پشتی فەلەستینە

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەر ھەل و مەرجێک و بە ھەموو توانایەکەوە لە پشتی گەلی فەلەستین و خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین وەستاوە.

«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «زیاد نەخخالە» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئیسلامیی فەلەستین، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی ئەم دواییەی خۆڕاگریی ئیسلامیی جەماوەری فەلەستین لە پێکدادان لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری زایونی وتیشی: جیھادی ئیسلامیی فەلەستین لە کاریگەرترین ڕەوتەکانی خۆڕاگریی جەماوەری فەلەستین لە بەرامبەر ڕژێمی داگیرکەری قودسە کە ڕۆڵێکی کارا لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەم ڕژێمەدا دەگێڕێت.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران جارێکی تر پاڵپشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جەماوەری فەلەستینی لە ئاراستەی سەندنی مافی ڕەوای خۆیان و ڕزگار کردنی سەرزەوییە داگیرکراوەکانی دووپات کردەوە.

«زیاد نەخخالە»ش وێڕای ستایش کردنی پشتگریی بەردەوامی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خەباتی جەماوەری فەلەستین، وتی: ڕژێمی زایونی لە پێکدادانی ئەم دواییەی لەگەڵ بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامی ناچار بوو پێملی داخوازیی ئاگربڕو قەبوڵ کردنی مەرجەکانی جیھادی ئیسلامی ببێت.

سەرپەیڤ