ئاب 15, 2022 22:21 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی بە سەرۆکایەتی سەرۆک کۆمار سەبارەت بە دانوستانەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بە سەرپەرشتی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە دانوستانەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی بەڕێوەچوو.

بە پێی راپۆرتی ئیسنا، لە دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمڕۆ (دووشەممە) بە سەرۆکایەتی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی کۆماری ئێران، ڕاپۆرتی تێر و تەسەلی "عەلی باقریی کەنی"، سەرۆکی دانوستانکاری ئێران، سەبارەت بە دانوستانەکانی پێوەندیدار بۆ هەڵگرتنی سزاکان پێشکەش بە ئەندامانی ئەنجومەن کرا و ڕاگەیەندرا کە پوختەی بۆچوونەکانی پسپۆڕان خەریکە بە شێوەی یەکجارەکیی ئامادە دەکرێت . 

باقریی کەنی وێڕای ڕوونکردنەوەی پڕۆسەی گەڕی ئەم دواییەی دانوستانەکانی ڤیەننا، ڕوونکردنەوەیەکی تەواوی سەبارەت بە ناوەڕۆکی ئەو بیرۆکانە دا کە ئێنریکێ مۆرا، نوێنەری یەکێتی ئەوروپا لە دانوستانەکاندا پێشنیاری کردبوو.

سه‌رۆکی دانوستانکاری ئێران له‌ درێژه‌دا ڕه‌وتی پێداچوونه‌وه‌ی بیرۆکه‌کان له‌ تارانی ڕوون کرده‌وه‌ و وتی: به‌ پشت بەستن به‌ ستراتیژه‌ دیاریکراوه‌کان، کۆتایی هێنان به‌ بانگەشه‌ سیاسییه‌کانی په‌یوه‌ست به‌ پرسه‌کانی چاودێریی و درووستکردنی گه‌ره‌نتی پێویست بۆ دڵنیابوون لە سه‌قامگیریی قازانجی ئابووری ئێران له‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌، تەوەری وتووێژی شاندی دانوستانکار لە ڤیەنا بووە . 

سەرپەیڤ