ھەڵوەشانەوی تۆڕێکی بانگەواز کردن بۆ ھزری توندئاژۆیانەی سەلەفی لە ئێراندا
سەرکردایەتیی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاگاداری نامەیەک داباسی ھەڵوەشاندنەوی تۆڕێکی بانگەواز کردن بۆ ھزری توندئاژۆیانەی سەلەفی لە وڵات دا کرد بە ھەوڵی بەردەوامی ھێزە ھەواڵگری و ئاسایشتییەکان.
ھێزەکانی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی سەرکردایەتیی ھێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە وریایی و پێ و شوێن گرتنی جوڵەی جێی گومانی کۆمەڵێک کەس لە مەڕ بانگەواز کردن و برەو پێ دانی ھزری توندئاژۆیانەی سەلەفی، تۆڕێکی گەورەی چالاکیان لەم بوارەدا لە شاری شیرازی پارێزگای فارس ناس کردو ئەندامەکانیان قۆڵبەست کردن.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، بە پێی ئاگاداری نامەی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی سەرکردایەتیی ھێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەم تۆڕە لە چەندین شانەی بانگەواز کردن بە سەرکردایەتیی شارومەندێکی بیانی پێکھاتبوو کە لە درێژەی ئۆپراسیۆنەکەدا ١٥ کەس لە شارومەندانی بیانیی چالاک لەم پەیوەندییەدا ڕاپێچ کران.
لە کاتی پشکنینی مۆڵگەکانی ئەم تۆڕە لەنێو براوە، ژمارەیەکی زۆر بەڵگە و کتێب و بەنووس کە بۆ ئامانجی لادەرانەو دژی ئاسایشتی بەکار دەھێنرا، دۆزرایەوەو دەستی گیرا بەسەرداو ژمارەیەک شارومەندی ئێرانی و بیانیش کە لە بواری بارەبووی تۆڕەکە چالاک بوون، ناس کران و کەسی سیەرەکیش لەم بوارەدا دەستبەسەر کرا.