ئه‌یلوول 02, 2022 06:47 Asia/Tehran
  • کەنعانی: تێبینییەکانی ئێرانمان بۆ کۆبەندیی دانوستانەکان ناردووەتە لای ڕێکخەری یەکێتیی ئەورووپا

«ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: تێبینییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە وەڵامی ئەمریکا لەمەڕ دەقی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی شیمانەیی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانمان ناردووە بۆ ڕێکخەری یەکێتیی ئەورووپا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: دوای وەرگرتنی وڵامەکەی ئەمریکا، تیمی پسپۆڕی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە وردی لێی کۆڵییەوە و وەڵامەکانی ئێران، دوای هەڵسەنگاندن لە ئاستی جۆربەجۆردا ، ئامادە کراو شەوی ھەینی ڕەوانەی لای «ئێریکە مۆرا» ڕێکخەری یەکێتی ئەوروپا کرا.

کەنعانی لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش دا کە دەقە ناردراوەکە ھەڵگری ھەڵوێستێکی سازندەیە بە مەبەستی یەکلایی کردنەوەی دانوستانەکان.

کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک وڵاتێکی ئەرکناس، گەلێک جار ڕایگەیاندووە، بە سەرنجدانی ئەوەی کە ئەمریکا ئەو لایەنە بووە کە ڕێککەوتنەکەی بەرجامی پێشێل کردووە، ھەر بۆخۆشی دەبێ بە مەبەستی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان بگەڕێتەوە بۆ پشت مێزی دانوستانەکان و واش ھەڵدەگرێ پابەندبوونی بۆ ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی تاقی بکرێتەوە.

سەرپەیڤ