ئه‌یلوول 05, 2022 12:06 Asia/Tehran
  • بەدواداچوون بۆ دوایین دۆخی دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە پەیوەندی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و قه‌ته‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێی دوایین دۆخی دانوستانه‌کانی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانیان کرد.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا، لە  پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، شێخ محەممەد عەبدولڕەحمان ئالیسانی و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، بابەتگەلێک کە جێی بایەخی هەردوو لایەنن تاوتوێ و بیروڕا ئاڵوگۆڕ کران.

هه‌روه‌ها له‌م پێوەندیەداهه‌ندێک پرسی کونسوڵخانه‌یی و دوایین دۆخی دانوستانه‌کان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزاکان هه‌ڵسه‌نگێندرا و له‌ لایه‌ن لایه‌نه‌کانه‌وه‌ تاوتوێ کرا.

لە خولی نوێی دانوستانەکانی ڤیەننا بە تەوەری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران ، کە لە ٤ تا ٨ی ئاب بەڕێوەچوو، چەند پێشنیارێک لە لایەن "ئێنریکی مۆرا" ڕێکخەری یەکێتی ئەوروپا پێشکەش کران.

لە 15ی ئاب دا، کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامی نووسراوی خۆی بۆ ئەو دەقە پێشنیاز کردووە، کە تیایدا ڕێگای دەستپێکردنەوەی جێبەجێکردنی تەواوەتی رێککەوتنی ناڤۆکی ڕوون کرایەوە و ڕایگەیاند، ئەگەر وەڵامی ئەمریکا واقیعبینانە و نەرم و نیان بێت، ئەوا ڕێککەوتن لەوانەیە بکرێت .

لە ٢٤ی ئابدا، ئەمەریکا ڕای خۆی پێشکەش بە یەکێتی ئەوروپا کرد.

سەرپەیڤ