ئه‌یلوول 09, 2022 16:38 Asia/Tehran
  • کەنعانی: سێ دوورگەکەی ئێران بەشێکی دانەبڕاو و هەمیشەیی خاکی ئێرانن

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران جه‌ختی کرد: سێ دوورگه‌ ئێرانییەکەی بو موسا، تونبی گەورەو تونبی بچوک به‌شێکی دانه‌بڕاو و هه‌میشه‌یی خاکی ئێرانن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆڵی سیاسەتی تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانەی ئامریکا و ڕژێمی زایۆنی و ھەڵسەنگاندنی هەڵەی هەندێک وڵاتی ناوچەکە لە مەڕ بەستێن خۆش کردن بۆ خۆ تێ گەیاندنی بیانییەکان لە هاوکێشە ئەمنییەکانی ناوچەکەی بە ھۆکارێکی  گرنگی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا زانی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هەندێک لە وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنەکە لەبری قەیوڵ کردنی بەرپرسیارێتی و راستکردنەوەی سیاسەتە ناکاریگەر و شکستخواردووەکان، پێداگری لە چەواشەکاری و دووپات کردنەوەی قسەی پڕوپوچ دەکەن.

کەنعانی جەختی کردەوە:کۆماری ئیسلامی ئێران وەک چۆن بەردەوام پێداگریی کردووە، ھێقشتاش ھەر لەو باوەڕەدایە کە هاوکاری و چوارچێوە ناوچەییەکان بەدوورلە خۆتێگەیاندنی بیانییەکان باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەهێزکردن و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دراوسێکان و ھەروەھا دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایشتی هاوبەش لە ناوچەکەدا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لە گەڕانەوە و دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی باڵیۆزانی حکومەتی کوێت و حکومەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە تاران و بەردەوامیی دانوستانەکان لەگەڵ عەرەبستان کرد و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەک ڕابردوودا، پێداگرە لە سەر پێویستی گرتنەبەری رێکاری هاوکاری لەلایەن هەموو وڵاتانی ناوچەکە بۆ مسۆگەر کردنی ئاسایشت و قام و ئاشتی لە ناوچەی کەنداوی فارس دا.

سەرپەیڤ