ڕەییسی: پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست، ئەوبەرایەتیی سیاسەتی دەرەوەی ئێرانە
سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت تاجیکستانی له‌و ئەوبەرایەتییانەی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەیید ئیبراهیم ڕەییسی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە پەراوێزی بیست و دووهەمین لوتکەی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای لە سەمەرقەندی ئۆزبەکستان لە گەڵ «ئیمام عەلی ڕەحمان» سەرۆک کۆماری تاجیکستان دیداری کرد و وێڕای پێداگراتن لە سەر بەردەوام کرانی سیاسەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ،وتیشی: توانا‌و بارستایی زۆر هەیە بۆ هاوکاریی ئابووری و بازرگانی لە نێوان تاران و دوشەنبە.
سه‌رۆک کۆماری تاجیکستانیش هه‌روه‌ها وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە پێشکه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردووک وڵات به‌تایبه‌ت له بواره ئابووری و بازرگانییه‌کاندا، جه‌ختی له سه‌ر ئیراده‌ی وڵاته‌که‌ی کردەوە بۆ بەردەوام کردنی ئەم ڕەوتە.
سه‌رۆک کۆمارانی ئێران و تاجیکستان هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پرسه ناوچه‌ییەکان ، ئاسایشت و کێشه‌کانی گه‌لی ئه‌فغانستان ڕاوێژ و گفتوگۆیان کرد.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی چوارشەممەوە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆک کۆماری ئوزبەکستان، «شەوکەت میرزیایێڤ» بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووریی بۆ دیدارێکی دوو قۆڵی و هەروەها بەشداری لە ٢٢ەمین لوتکەی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای سەردانی ئوزبەکستانی کردووە.