ئه‌یلوول 21, 2022 09:31 Asia/Tehran
  • دیدار و وتووێژی سه‌رۆک کۆمارانی ئێران و فه‌ڕه‌نسا

سەرۆک کۆمارانی ئێران و فەرەنسا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان کۆبوونەوە و وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ،«سه‌یید ئیبراهیم ڕه‌ییسی» سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی که‌ بۆ به‌شداری کردن له‌ حەفتاوحەوتەمین  کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ نیۆیۆرکه‌، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ «ئیمانوئێل مەکرۆن» سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا دیدارو وتووێژی کرد.

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێشترله‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا، وێڕای ئاماژە کردن بە کرداره‌کانی حکومه‌تی ئه‌مریکا له‌ مەڕپێشێلکردنی دووباره‌ و ڕاشکاوانه‌ی به‌ڵێنه‌کانی و هه‌روه‌ها پابه‌ند نه‌بوونی ئه‌و سێ وڵاته‌ ئه‌وروپییەی ئەندامانی بەرجام بە بەڵێنەکانی پەیوەست بەم ێککەوتنە نێودەوڵەتییە، وتبووی: ئەمریکا بە سەپاندنی بایکۆتی نوێ بە ئاشکرا بەڵێنەکانی پێشێل کردووە.

ڕه‌ییسی وێڕای جه‌خت کردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هه‌م ئه‌مریکا و ھەم ئه‌وروپییه‌کان ده‌بێ ئه‌رکه‌کانی خۆیان له‌ بەرجام دا بەجێ بھێنن، ڕاشیگەیاند بوو له‌ هه‌ر دانوستانێکدا پێویسته‌ ڕێز له‌ ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گەلی ئێران بگیردرێت.

هەروەها سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەرنامەی ٦٠ خولەکی کەناڵی سی بی ئێس وتی: ئێمە سوورین لە سەر گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی باش و دادپەروەرانە، بەڵام دەبێت گەرەنتییەک هەبێت کە ئەمریکا نەتوانێت لەم ڕێککەوتنە بکشێتەوە.

ڕەییسی جەختی لەوە کردەوە کە: ئەمریکییەکان ڕێککەوتنەکەیان پێشێل کردووە.

سەرپەیڤ