ئه‌یلوول 23, 2022 17:07 Asia/Tehran
  • لەنێوبرانی شانەیەکی تیرۆریستی لە باکووری رۆژئاوای ئێران

فەرماندەری پاسەوانی سنووریی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات (باکوری ڕۆژئاوای ئێران) ڕایگەیاند: بە دەستخستنی زانیاریی ھەڵمەت بردن و ھەواڵگریی پێویست لە لایەن پاسەوانانی سنووریی فەوجی سەرسنووری «خودائافەرین» ئەندامانی شانەیەکی تیرۆریستی ناس کران و گیران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، سەردار «محەممەد ئەحمەدی» فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، لە ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی ئەم هەواڵەدا ڕایگەیاند:٢ ئەندامی ئەو شانە تیرۆریستییە کە بەنیاز بوون لە نێوخۆی وڵات ھێرشێکی تێکدەرانە ئەنجام بدەن لەگەڵ بڕێکی بەرچاو چەک و تەقەمەنی لە سەرسنووری خۆدائافەرین دەستگیرکران.

«سەردار ئەحمەدی» وتیشی: لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەست بەسەر 2 ئۆتۆمبێلی تاک هەڵگردا گیراوە، هەروەها لە کاتی پشکنینی گیراواندا، چەکێکی دووربین داری M16،  کڵاشینکۆف و دەمانچەیەک،چوار نارنجۆکی دەستی، سێ ریمۆتی تەقاندنەوەو جیازی بێ تەلیان پێوە گیرا.

فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، ڕاشیگەیاند، لە لێپێچینەوە تەکنیکی و پسپۆڕییەکاندا ئەوە دەرکەوت کە ئەو کەسانە لە سای ڕەوشتی ئێستای نێوخۆی وڵات بەنیازی ئەنجامدانی کردەوەی تێکدەرانە بوونە کە بە ھەوڵی تاقمەکانی ھەڵمەت و ھەواڵگریی سنوورەوانیی قۆڵبەست کران و ناس کردن و گرتنی ھاوڕێکانیشیان لە بەرنامەی کاردایە.

سەرپەیڤ