ئه‌یلوول 27, 2022 06:51 Asia/Tehran
  • سوپاس و پێزانینی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئامادەبوونی حەماسیی خەڵک لە گردبوونەوەی گەورەی ئوممەتی ڕەسولەڵڵا (ص)

وەزارەتی ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕاگەیەندراوێکدا ئاماده بوونی ملیۆنان کەس له کۆبوونەوه گەورەکەی ئوممەتی ڕەسولەڵڵا(ص)ی لەمەڕ ئیدانەکردنی ئاژاوەگێڕان بەرز نرخاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕۆژی دووشەممە وەزارەتی ناوخۆی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک جەختی کرد: نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لەسەر بنەمای بیرۆکەی ئیسلامی پاکی محەممەدی(ص) دامەزراوە، بە پشت بەست بە ھێزی جەماوەر، پێشەنگایەتیی بەرەی حەق خوازی، ئازادی خوازی و وەستان و بەرخۆدان لە دژی ستەمکارانی جیهان دەکات.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئیستیکباری جیھان وێڕای تێگەییشتن لە ئایدیا بەرزەکانی شۆڕشی ئیسلامی، کە پشتی بە ڕەتکردنەوەی پێوەبەستران و ھەروەھا چالاکیی دژی ملھوڕان بەستووە، بە ھەموو هەوڵ و توانایەکەوە بە نیازی کۆنترۆڵ و لاواز کردنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە بە مەبەستی پێشگرتن بە پێگەییشتنی بزوتنەوە سەربەخۆیی خوازی و ئازادیخوازەکانلە ناوچەکە و جیهاندا.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە: پشتیوانیکردنی ئاژاوەگێڕان لە چەند رۆژی رابردوودا پەردەیەکی نوێی پیلانگێڕییەکانی دوژمن بوو بۆ تێکدانی کۆڵەکەکانی ئاسایشت و ئارامیی نێوخۆی وڵات، کە ھەڵبەت ئەمجارەش لە بەر تێ نەگەییشتنی لە بارستایی و توانا جەماوەرییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەو باوەڕەی کە خەڵک بنەماو تەوەرەی ئاسایشتن لەم حکومەتەدا؛ شکستی هێنا.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە: ئامادەبوونی بەهێزو شکۆمەندی ژنان لە گردبوونەوە گەورەکەی ئوممەتی ڕەسولەڵڵا(ص)، چەواشەکاریی پڕوپاگەندەی دوژمن لە مەڕ بایەخ نەدان بە مافی شارومەندایەتیی ئافرەتانی پوچەڵ کردەوەو بەخەڵکانی جیهانی پیشان دا کە خەڵکی ئێرانی ئیسلامی، بە تەواوی چین و ڕەگەزەکانیەوە، سوورن لە سەر پاراستنی یەکڕیزی و یەکپارچەیی خاک و سەربەخۆیی و سەروەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

سەرپەیڤ