هێرشی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر پێگەی گرووپە جوداخوازەکان لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411883-هێرشی_سپای_پاسدارانی_شۆڕشی_ئیسلامی_بۆ_سەر_پێگەی_گرووپە_جوداخوازەکان_لە_عێراق
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە هێرشی وردی تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر پێگەکانی ناوچەی سیدەکان و بەرزاییەکانی هەڵگورود و بەربەزین لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی موهاجیر ٦ و خۆفڕ و تۆپی خاڵ پێک .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 04, 2022 17:38 Asia/Tehran
  • هێرشی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر پێگەی گرووپە جوداخوازەکان لە عێراق

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە هێرشی وردی تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر پێگەکانی ناوچەی سیدەکان و بەرزاییەکانی هەڵگورود و بەربەزین لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی موهاجیر ٦ و خۆفڕ و تۆپی خاڵ پێک .

لەگەڵ زیادبوونی جموجۆڵی دژە ئێرانی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئامادە لە  هەرێمی  کوردستانی ئێراق کە بۆتە شوێنێک بۆ بوونی ژمارەیەکی زۆر گرووپی تیرۆریستی و جوداخواز لە دژی ئێران، سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی خولێکی نوێی هێرشی دژی  ئەم گروپانە  ئەنجامدا.

بنکەی حەمزە سەیدووشوهەدا سەر بە هێزی زەمینیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تێکدەر بارەگای تیرۆریستانی جوداخوازی کردە ئامانج.

سەرداری سەرتیپ  محەممەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی زەمینی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، ئاماژەی بە   پێویستیی  بڕیاردانی   دەسەڵاتدارانی   ناوچەی کوردستانی باکووری ئێراق کرد بۆ کۆکردنەوەی گرووپە تیرۆریستییە دژە شۆڕشەکان و پیلانگێڕانی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران.

  جەختیشی  کردەوە: ئۆپەراسیۆنی  خەباتکارانی  ئیسلام تا چەکداماڵینی  بە تەواوەتی گروپە دژە شۆڕشەکان و ئەو تیرۆریستە جوداخوازانەی کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق هێلانەیان کردووە  بەردەوامە.